زەید عومەر ئاغای سورچی؛ هەر نەهامەتییەک بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە بنەماڵەی بارزانی هۆکاریبوون
زەید عومەر ئاغای سورچی، سەرۆکی عەشیرەتی سورچی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، 30 ساڵە ڕێگریم لێدەکرێت بگەڕێمەوە زێدی خۆم و هێشتا گۆڕی دایک و باوکی خۆم نەبینیوە، وتیشی، "ئەو کاتەی بنەماڵەی بارزانی لەسەر سفرەکەمان بوون هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد کە هەر ڕۆژێک بێت گوندی کەڵەکن تێکدەدەن"
بەشێک لە قسەکانی زەید عومەر ئاغای سورچی، سەرۆکی عەشیرەتی سورچی؛
پێش ڕاپەڕین بنەماڵەی بارزانی دژایەتی سەرجەم عەشرەتەکانی دیکەی کردووە
بارزانی عەشیرەت نییە و بەردەوام لەرێگەی دینەوە عەشیرەتەکانی دیکەی بەکارهێناوە
لە پاش ڕاپەڕینەوە بنەماڵەی بارزانی خراپتربوون و زۆربەی سەرۆک عەشیرەتەکان بەدەستی ئەوان کوژراون
ناکرێت ئەو هەموو عەشیرەت و لایەنانەی هێرشیان کراوەتەسەر خراپبن و تەنیا بنەماڵەی بارزانی باشبن
بنەماڵەی بارزانی شەوێک هێرشیان کردەسەر گوندەکەمان و حسێن ئاغا و چەندین کەسی دیکەیان شەهیدکرد
هەرکاتێک چەند کەسێک پێکەوە کۆببنەوە بنەماڵی بارزانی دەبنە دوژمنیان و دژایەتییان دەکەن
زۆربەی ئەو عەشیرەتانەی پەیوەندییان بە بەعسەوە کرد هۆکارەکەی بنەماڵەی بارزانی بوو
هیچ عەشیرەت و لایەنێک نەماوە کە بنەماڵەی بارزانی خەڵکی لێنەکوشتبن
پێش ڕاپەڕین لە مام جەلال و بەشێک لە سەرکردەکانی دیکەوە نامەمان بۆ هات کە هاوکاری ڕاپەڕین بکەین
سورچییەکان ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە ڕاپەڕیندا و دواتر عەشیرەتەکانی دیکەش پشتیوانییان کرد
کاتێک یەکێتی گەیشتە شەقلاوە هێشتا بنەماڵەی بارزانی لە ئێران بوون و نەهاتبوونەوە
بنەماڵەی بارزانی دەیان کەسی لە باڵەکایەتی کوشتووە کە مەڵبەندی شۆڕشەکان بووە
30 ساڵە ڕێگریم لێدەکرێت بگەڕێمەوە زێدی خۆم و هێشتا گۆڕی دایک و باوکی خۆم نەبینیوە
هەر نەهامەتییەک بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە بنەماڵەی بارزانی هۆکاریبوون
کوردایەتیی بارزانی ئێستا بووەتە کوشتن و سوتاندنی ڕیشی مامۆستایانی ئاینی و شەق هەڵدان لە مامۆستایان
بنەماڵەی بارزانی دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکدا گرت بۆیە بەغداد لە 16ـی ئۆکتۆبەر دەستی بەسەر کەرکووکدا گرت
پارتی لەشفرۆشی لە باشووری عێراق و میسڕ و لوبنانەوە هێناوەتە شاری هەولێر
ئەوەی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان تێکدەدات بنەماڵەی بارزانییە
ناچمەوە زێدی خۆم و ئەوەشم پەسەند نییە بنەماڵەی بارزانی گەورەمان بێت
ئەو کاتەی بنەماڵەی بارزانی لەسەر سفرەکەمان بوون هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد کە هەر ڕۆژێک بێت گوندی کەڵەکن تێکدەدەن
داوا لە خەڵکی هەولێر دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن
|