هاوپەیمانان بنكەیەكی سەربازیی پێشكەوتوویان ڕادەستی سوپای عێراق كردەوە

25/07/2020
بنکەی سەربازی بسمایای باشوری بەغدا
فۆتۆ: 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بنكەیەكی پێشكەوتووی تایبەت بە ڕاهێنانی لە باشوری بەغدا ڕادەستی هێزە عێراقییەكان كرد، دوای ئەوەی دوێنی هەینی روبەروی هێرشی موشەك و كاتیۆشا بۆوە .

لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەكانیان كە بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق ماوەیەكی دوورودرێژە كاری لەسەر دەكەن، بنكەیەكی سەربازی "بسمایە"ی باشوری بەغدای ڕادەستی هێزە عێراقییەكان كردووە .

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هێزەی لەو بنكە سەربازییە بووە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا عێراق جێدەهێڵت .

بنكەی سەربازیی بسمایە دەكەوێتە باشوری بەغداوە و لەلایەن هێزەكانی ئیسپانیا و ئەمریكا و بەریتاینا و كەنەدا و ئوسترالیا و پرتوگالەوە  بەكارهێنراوە بۆر ِاهێنان بە هێزە عێراقییەكان لەسەر چۆێنتی بەكارهێنانی تانك و ڕاهێنان و تەقەكردن .

دوێنی هەینی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، چوار موشەكی كاتیۆشا لەناو سەربازگەی بەسمایەی باشوری بەغدا كەوتووەتەوە، جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە .