وێنەگرتن لە مەدینە و حەرەمی مەککە قەدەغە کرا

06/12/2025
فۆتۆ: 

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، لە وەرزی حەجی ساڵی 2026 ـەوە، تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پیرۆزی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و حەرەمی مەککە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت.

ئامانج لەم هەنگاوە, ڕەخساندنی کەشێکی ئیمانی و دوورخستنەوەی حاجیانە لە سەرقاڵبوون بە مۆبایلەوە، و هەروەها خزمەتکردنی زیاتری حاجیان و نەهێشتنی جەنجاڵی.