رەشەبا کۆتایدێت و زستانێکی سەخت دەستپێدەکات
سەبارەت بەو رەشەبا بەهێزەیت ماوەی چەند رۆژێکە روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردوە و کەشناسی پێشبینی نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت، "کەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و بای بەھێز کۆتاییدێت".
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم بڵاویکردەوە، " ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆدەبێت، خێراییەکەی لەنێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتردەبێت لە کاتژمێرێکدا، ھەروەھا پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ".
سەبارەت بە کەشی سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، "ئاسمان ساماڵ و نیمچەھەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، خێراییەکەی لەنێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتردەبێت لە کاتژمێرێکدا، ھەروەھا پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ".
|