کۆبونەوە سیاسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد دەستیپێکرد

20/12/2025
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رەخساندنی زەمینەی لەبار لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشانە جەختی لە سیاسەت و ستراتیجی  یەکێتی کردەوە، بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر کە خزمەتی خەڵک بکات بەبێ جیاوازی و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر.