بڕی ئەو هاوکارییەی بۆ چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە راگەیەندرا

20/12/2025
فۆتۆ: 

کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتایهات و لیژنەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان رایگەیاند، " بڕی هاوکارییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دینار و ٣٦٠ ملیۆن دینار".

لیژنەی بوژانەوەی چەمچەماڵ پاش کۆتایهاتنی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان رایگەیاند، "کاری خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتاییهاتووە و رێکارەکانی قەرەبووکردنەوە ماوە، هەروەها بڕی هاوکارییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دینار و ٣٦٠ ملیۆن دینار".

ھاوکات لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی قەرەبووەکەو لیژنەکە ئەوەشی وت، " زیانلێکەوتووان لە رێگەی چەکێکەوە پارەکانیان بە کاش وەردەگرن، قەرەبووی لەپێشینە ماڵەکان، ئۆتۆمبێل و دواتر شوێنە بازرگانییەکان دەبێت".

لیژنەکە ئەوەشی راگەیاندوە،" قەرەبووەکە بەشێوەیەکە زیانلێکەوتووان بتوانن بە زیادەوە ئەو کەلوپەلانەیان بکڕنەوە کە زیانیان پێگەیشتووە و سود لە قەرەبوووەکە وەربگرنەوە".