لەبارەی راگرتنی رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد رونکردنەوە دەدرێت
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد کۆتایهاتووە، جێگری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، " ھیچ گرفتێک لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی نێوان ھەولێر و بەغداد نییە و وەکخۆی جێبەجێدەکرێت".
حەمدی شەنگالی، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند: رێککەوتنی نەوتی نێوان ھەولێرو بەغداد نوێدەکرێتەوەو تائێستا ھیچ کێشەیەکمان نەبووەو ھەروەک خۆیەتی و نەوتەکە دەڕوات (رێککەوتنی نەوتی نێوان ھەرێم و بەغداد لەچوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراقدا کراوەو یاساکە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی دێت).
ئاماژەی بەوەشدا،هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە و هەوڵەکان بۆ زیادکرنی رێژەی هەناردەکردن بەردەوامن.
باسی لەوەشکرد: ھەناردەی نەوتی کوردستان رۆژانە ٢٠٠ ھەزار بەرمیلی تێپەڕاندووەو، ئیشاڵا ھەر بەرەو زیادبوون دەڕوات.
|