پارێزگاری سلێمانی: هیچ ئاهەنگێكی سەری ساڵ لە سلێمانی ناکرێت
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا دەڵێت، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، لە بەر ئەو کارەسات و ڕوداوە ناسۆرانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ڕویانداو، قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتەوە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی؛ دڵنیاتاندەکەینەوە؛ لەگەڵ ئەوەی هەموو ڕێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵآم هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ بەڕێوەنابرێن.
|