هۆشیار زێباری دەشڵێت، ئەوەی هێرشەكەی ئەنجامداوە گروپێكی چەكدارە لە كەركوك و ناوچەكە دیاریكراوەو دووزخورماتووە و دەزانرێت كام گروپە لەوناچەیەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێوان گروپە چەكدارەكاندا رۆڵ دابەشكردن هەیە، هەر جارە لایەنێكیان هێرشەكە ئەنجام دەدات، ئەمجارە بەو گروپە سپێردراوە كە لەو ناوچەیە بووە و ناوخۆیيە نەك دەرەكی، نە ئیسرائیل بووە و نە توركیاو نە ئێران، گروپە چەكدارەكان بوون و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە مۆڵەتیان هەیە.
هۆشیار زێباری دەشڵێت، ئەوانەی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە هەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت، ئەوان كێڵگەیەكیان كردووەتە ئامانج كە بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی ئەمریكی تیادایە، ئەمریكا نایەڵێت هەروا تێپەڕێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.