بەشیر حەداد: پێکهێنانی حکومەتی عێراق چەند مانگێگ دوادەکەوێت
جێگری پێشوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوادەکەوێت و تا ئێستاش هیچ حکومەتێک لە عێراق لەوادەی خۆی پێکنەهاتووە
بەشیر حەداد، جێگری پێشوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق دوادەکەوێت، ئەگەر کۆبونەوەی کۆتایی مانگیش ئەنجام بدرێت و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دیاری بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: هێشتا رێککەوتن نەکراوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران، تا ئێستاش هیچ حکومەتێک لە عێراق لەوادەی خۆی پێکنەھاتووە، بۆیە پێشبینی دەکەم ئەمجارەش پێکهێنانی حکومەت چەند مانگێک بخایەنێت.
جێگری پێشوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، باسی لەوەشکردوە: گواستنەوەی کێشەکانی هەرێم بۆ بەغداد زیاتر پرۆسەکە ئاڵۆز دەکات، بەغداد ناتوانێت کێشەی خۆی چارەسەر بکات تا بگاتە ئەوەی کێشەی خەڵکی دیکە چارەسەر بکات، کارێکی هەڵەیە مەلەفی هەرێم و بەغداد تێکەڵ بکرێن، کورد بە یەک گوتار بچێتە بەغداد پێگەی بەهێزتر دەبێت لەبەرامبەر پێکهاتەکانی دیکەی عێراق.
|