عامر فایز: كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی‌ ماڵی مالیكی چاره‌نوسی پۆستی سەرۆکوەزیران یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

21/12/2025
فۆتۆ: 

سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی عێراق، عامر فایز ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەینێ لە ماڵی نوری مالیکی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران.

عامر فایز ڕوونیکردەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی فراکسیۆنە سیاسییەکانە بۆ ئەوەی پرۆسەی کاندیدکردن لە ماوەی دیاریکراوی دەستووریدا کۆتایی پێ بهێنن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیرادەیەک هەیە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و هەڵبژاردنی کەسایەتییەک کە جێی قبوڵکردنی هێزە سیاسییەکان بێت، بەمەش سەقامگیری پرۆسەی سیاسی مسۆگەر دەکرێت و چارەسەری هەر ئاستەنگێکی ئێستا دەکرێت.