بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت حکومەتی نوێی عێراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، جەخت لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی نوێی عیراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان و پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکان بێت.
|