ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم تاوتوێ دەكات
رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بە وتەی سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، لە كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڕگەی سێی كارنامەكە دیاریكراوە بۆ قسەكردن لەسەر شایستە داراییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد.
هەر بەپێی زانیارییەكان، چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەدوادا بێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 10ـی هەرێم بۆ عێراق دەنێرین.
|