پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تەکان كردوه داوا ده‌كات، خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا ئاماده بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه تێیدا هاتوه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پلهبهرهزكردنهوهی راژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2026 بفه‌رمون به‌پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه تاوه‌كو شایسته داراییه‌كان دیاریبكرێن.
|