كه‌ی به‌فر ده‌گاته سه‌نته‌ری شاره‌كان؟
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، كۆتایی ئه‌م مانگه به‌دیاریكراوی له رێكه‌وتی 2025/12/28 پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین به‌رێژه‌یه‌كی باش ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
سه‌ره‌تاش زیاتر شه‌پۆلێكی باراناویه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌فریش له زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان ببارێت.
راسته‌وخۆ دوای ئه‌و شه‌پۆله له‌نێوان 2026/1/1 بؤ 2026/1/5 پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی جه‌مسه‌ری باكوور بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان درێژ ببێته‌وه و شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر بارین ڕووبكاته هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی باكوری ناوچه‌كه.
له‌م شه‌پۆله‌دا یه‌كه‌م به‌فر بارینی ئه‌مساڵ بۆ سه‌نته‌ری به‌شێك له شاره‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت...
|