ئێران هەناردەی غازی بۆ عێراق ڕاگرت, تۆڕی كارەبا زیاتر لە 4 هەزار مێگاواتی لەدەستداوە

23/12/2025
فۆتۆ: 

وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،"ناردنی غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە بە تەواوەتی ڕاگیراوە، بەو هۆیەشەوە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لە نێوان (4000 بۆ 4500 مێگاوات) کارەبای لەدەستداوە، ئەوەش لە ئەنجامی وەستانی هەندێک یەکەی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی توانای هەندێک یەکەی دیکە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان، کە کاریگەری کردوەتە سەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پەنای بۆ سوتەمەنی جێگرەوەی ناوخۆیی بردوە بۆ دابینکردنی پێداویستی وێستگەکانی کارەبا،" هەروەها جەختی کردەوە کە "بەرهەمهێنان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و وێستگەکان هێشتا بەردەوامن لە کارکردن سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان بەهۆی کەمی غازەوە کاریگەریان لەسەرە".