شاندی پارتی و سودانی جهخت له گرنگی خێراكردنی جێبهجێكردنی شایسته دهستوورییهكان دهكهنهوه
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق كرد و لەمیانەی كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراکردن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکان کرایەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری پارتی کرد و لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا کرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانەی كۆبونەكەدا جەخت لەسەر کارکردن بە دیدگایەکی یەکگرتوو کرایەوە کە یارمەتیدەر بێت لە پشتگیریکردنی بەردەوامیی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە، بە جۆرێک کە خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.
هەروەها، جەخت لەسەر گرنگی خێراکردن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکان بەپێی کاتە دیاریکراوەکان کرایەوە، بە مەبەستی بەردەوامبون لە جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازی و گەشەپێدانەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان.
|