سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: فوئاد حسێن کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

23/12/2025
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان، ناوی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، فوئاد حسێن لەلایەن ئەو حیزبەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کراوە.

سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان ڕاگەیاند: بە وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستانمان ڕاگەیاند، دەمانەوێت کورد لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەوێت بۆ ئەوەی لایەنە شیعەکان دووچاری ئیحراجی نەبن.

ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە سەردانی بەغدای کرد، لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە کرد.

سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتی: ئێمە نامانەوێت کورد بە دوو کاندیدەوە بێتە بەغدا و ئەمەمان بە وەفدی پارتی وت، چونکە دوو کاندیدی لایەنە شیعەکانیش دابەش دەکات و هەر لایەنە و دەنگ بە کاندیدێک دەدات.

سەرچاوە: پەنجەرە - Panjara