سوننەکان ناتوانن کەسێک یەکلا بکەنەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

24/12/2025
فۆتۆ: 

تەنها کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ یەکەم دانیشتنی خولیی نوێی ئەنجمونەی نوێنەرانی عیراق، بەڵام تاوەکو ئێستا سونەکان لەنێو خۆیاندا نەیانتوانیوە کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکەن کە پشکی ئەوانە

 لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسی سونەکاندا سەرکەوتوو نەبوونە بۆ دیاریکردنی کەسێک بەمەبەستی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە کۆبونەوەکەی شەوی رابردوویاندا، ژمارەیەک میکانیزمی گونجاو پێشنیاز کراوە کە کارئاسانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکات، رێککەوتن لەسەر ئەوەکراوە لە رۆژانی داهاتوودا دیراسەی ئەو میکانیزمانە بکرێت و لە کۆبونەوەی داهاتوودا بڕیار لەبارەیانەوە بدرێت".