یەكێتی ئەوروپا 100 هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەکە تەرخاندەکات

24/12/2025
فۆتۆ: 

یەكێتی ئەوروپا 100 هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری سلێمانی، کەرکوک و نەینەوا تەرخاندەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، "ئەو هاوكاری و بڕە پارەیە لە رێگەی مانگی سووری عێراقی دەنێرێن وەك قەرەبوویەك بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی رۆژانی رابردوو".

هەروەها، زیاتر لە 16 هەزار كەس لەم هاوكارییە مرۆییە سوودمەند دەبن ئەوانەی بەهۆی لافاو زیان بەر ماڵ و حاڵیان كەوتووە.