بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت پارێزەری کریستیانەکان بێت
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە "یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت پارێزەر و داکۆکیکاری سەرسەختی کریستیانەکان بێت تاوەکو لە سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەماندا مافەکانیان پارێزراوبێت".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لە خۆشی و شادیدا بەسەرببەن.
ئاماژە بەوەشدەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت پارێزەر و داکۆکیکاری سەرسەختی کریستیانەکان بێت تاوەکو لە سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەماندا مافەکانیان پارێزراوبێت و نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن.
|