قوباد تاڵەبانی: یادی لەدایکبوونی مەسیح، یادی ئاشتی و خۆشەویستییە

24/12/2025
فۆتۆ: 

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی کریسمس و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانییانی مەسیحی دەکەم.

دەشڵێت، هیوای ساڵێکی پڕ لە ئارامی، تەبایی و پەرەسەندن بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دەخوازم. یادی لەدایکبوونی مەسیح، یادی ئاشتی و خۆشەویستییە، با هەموو لایەکمان پێکەوە ئەو بەهایانە بپارێزین.