پڕۆژەی هەژماری من: بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە 10ڕۆژ پرۆسەکە دەوەستێت
پرۆژەی هەژماری من مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ کارەکانیان رادەگرن، بەڵام دوای کۆتایهاتنی پشووەکان دەستپێدەکەنەوە
پرۆژەی هەژماری من رایگەیاند: بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە 10 ڕۆژ پرۆسەکە دەوەستێت، دواتر بەخێرایی کار لەسەر تۆمارکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکرێت، کە هەفتەیەکە پرۆسەکە دەستی پێکردووە، میکانیزمەکە وەک خۆی بەردەوام دەبێت تا دەگاتە یەک ملیۆن مووچەخۆر.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەگشتی هێشتا نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن، زۆربەیان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، چاودێری کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان.
ئەوەش هاتووە: گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کراوە، دابەشکردنی مووچە بە کاش لە 2026 بەردەوام دەبێت و مووچەی هیچ مووچەخۆرێک بەهۆی ھەژماری من ڕاناگیرێت، بەڵام دەبێت لە چەند مانگێک هەموو مووچە ببێتە دیجیتاڵی.
|