شەپۆلێکی دیکەی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕووبکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کوردستان
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەو نمە باران لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات (پارێزگای هەلەبجە) دەستپێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنوورییەکاندا, پاشان کاریگەری دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکێش دەگرێتەوە.
دەشڵێت، "بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە ناسەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆڕێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەنزم بوونەوە دەکەن لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیا کاندا و بەفرێکی کەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت، سبەی پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ :١١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٤ پلەی سیلیزی
|