وتەبێژی پارتی: نابێت ئەزموونە شکست خواردووەکانی عێراق دووبارە بکرێنەوە
محمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: دەبێت ئەزموونێکی نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان وڵات بەڕێوە ببرێت، نابێت ئەزموونە شکست خواردووەکانی عێراق دووبارە بکرێنەوە
وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە: پارتی سەنگی خۆی هەیە و لایەنەکانی بەغدا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی سەردانەکەی پارتی بوون.
دەشڵێت: دەمانەوێت بەزووترین کات پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم یەکلایی بکەینەوە.
|