بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەڕائی کرد
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، دەبێت حکومەتی داهاتووی عیراق توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت و وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت
|