یەکگرتوو: نابێت مووچەی مانگەکانی 11 و 12 وەک ساڵانی ڕابردوو دیزە بەدەرخۆنە بکرێت
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان کۆبوەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە موچه‌ی مانگه‌كانی (11-12) ئه‌مساڵ كه مافێكی سه‌ره‌تایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه دابه‌ش بكرێت و وه‌ك ساڵانی رابردوو دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی نه‌كه‌ن.
لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا هاتووە، "پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌وڵی جدی بده‌ن كه به زووترین كات موچه‌ی مانگه‌كانی (11-12) ئه‌مساڵ كه مافێكی سه‌ره‌تایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه دابه‌ش بكرێت و وه‌ك ساڵانی رابردوو دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد كه هه‌رچی زووترە په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت و له‌وه‌زیاتر په‌كنه‌خرێت".
ئاماژە بەوەشدەکات، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو کە لە 2025/11/26 پێشکەشیکرد بە لایەنه‌براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا له چوارچێوه‌ی نه‌خشه رێگایه‌كی هاوبه‌ش پێكه‌وه بچینه به‌غدا تاوه‌كو پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێز بێت و شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێن, كۆبوونه‌وه هاوخه‌می خۆی ده‌ربری بۆ قوربانیان و زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شوێنه‌كانی تر, سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كان و خێرخوازان كرد كه به شێوه‌یه‌كی شایسته به‌ده‌م كاره‌ساته‌كه‌وه بوون.
|