سوننەکان سەرۆکی پەرلەمان عێراق دیاری دەکەن
فەیسەڵ عیساوی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، سبەی شەممە، ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان کۆتا کۆبوونەوەی خۆی بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات پێش وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی خولی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کۆبوونەوەیە هەوڵێکی کۆتاییە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک، ئەگەر ئەمە مەحاڵ بێت، ئەوا لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا دوو کاندید دەخەینەڕوو کە ئەوانیش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و موسەننا سەمەرای سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمە، دواتر لە پەرلەمان ئەو پۆستە یەکلایی دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ لەسەر کاندیدەکان دەدەن. هەرکەسێک زیاتر لە کاندیدەکان وەربگرێت". 169 دەنگ دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان”.
فه‌یسه‌ڵ عیساوی وتیشی، " پێموایه دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكومه‌ت به‌دوای خۆیدا دێنێت، هیوادارین بابه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له میانی كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا یه‌كلایی بكرێته‌وه و له‌ناو په‌رله‌مانتاران نه‌بێت".
ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی كه هێزه سوننه‌كان له‌خۆده‌گرێت دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێكبكه‌ون.
|