هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە شۆفێران
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتییان پابەندی ڕێنماییەکان بن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمێکی چڕ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری بەو هۆیەوە کەمبونەوەی ئاستی بینین لە ئێستادا، داواتان لێدەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی " تەم " بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت).
ئاماژە بەوەشدەکات، شۆفێران بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە ئاستی بینین کەمبوەتەوە.
|