بەفر دەبارێت و پلەی گەرما بۆ خوار -10 دادەبەزێت
ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات ڕایگەیاند، بەهۆی پێشبینیکردنی شەپۆلێکی بەفر و باران كه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆتان بن. دەشڵێت. له‌ناوچه شاخاویه‌كان پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار 10 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زن.
ژوری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بەهۆی پێشبینیکردنی شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ سبه‌ی شەممە 27ـی 12ـی 2025 تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 30ـی 12ـی 2025، کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تکایە ئاگاداری سەلامەتی خۆتانبن".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هۆی پێشبینیكردنی شه‌پۆلی بارانبارین كه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكی به‌فربارین ڕوو له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، كۆڕه‌ك، پێنجوێن، كانی ماسێ و ئامێدی و پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار -10 داده‌به‌زێت.
|