حەلبوسی داوای ئەو 200 ملیار دینارە دەکات لەکاتی هەڵبژاردن خەرجی کردووە
پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق ئاشکرای دەکات کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق بێ هیوا بووە لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆیە داوای ئەو پارەیە دەکات کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن خەرجی کردووە
مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق، رایگەیاند: محمەد حەلبوسی داوای (٢٠٠) ملیار دینار لەو کاندیدە دەکات پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت، بە بیانوی ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئاشکرابوو کە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی کۆمار تەنها داڵغەیە، ناپاکی لەگەڵ هاوبەشەکانی و سەرکردەکانی حزبەکەی و دوورخستنەوەی رکابەرەکانی دادی نەدا.
ئەو پەرلەمانتارەی پێسووی عێراق، دەشڵێت: بە راست و چەپدا بەلێنی دا، سازشی کرد بەڵام بێ سوود بوو. کاتێکیش درکی بەوەکرد سەرۆکی پەرلەمانی بۆ نابێت، ئێستا کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بداتەوە گوایە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی کردووە.
|