هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات کە بەرارد بە مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و "بۆ حەوت ملیۆن ٥٠٠ هەزار بەرمیل بەرز بووەتەوە"
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: بەپێی داتاکان، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی تشرینی دووەم ٩٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیەش پشکی هەرێمی کوردستان حەوت ملیۆن ٥٠٠ هەزار بەرمیل بووە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەراورد بە مانگی پێشوو زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو مانگەدا بڕی ٨٣٨ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٥٩٠ دۆلار بووە.
|