وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رەتی دەکاتەوە بە بەهای 1.3ملیار دۆلار کای هاوردە کردبێت
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە هاوردەکردنی کا دەکرێت لە دەرەوەی وڵات بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند: بە توندی ڕەتیدەکەینەوە ئەوەی لە هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە هاوردەکردنی کا بە بەهای یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە بەرازیل لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو هەواڵە بڵاوبووەوە دژایەتییەکی بنەڕەتی تێدایە، بەو پێیەی مانشێتەکەی ئیدیعای هاوردەکردنی کا دەکات، لەکاتێکدا بەهای دارایی ئاماژەپێکراو، کەلوپەلی ستراتیژیی بنەڕەتی وەک شەکر، پەلەوەر، سۆیا و ئاژەڵ لەخۆدەگرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ چەواشەکاری.
وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردوە: ئەو ژمارە و ئیدیعایانەی سەبارەت بە سروشت و قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕانە نادروستن و تەنها بابەتی سۆشیال میدیان و هیچ راستییەکیان تێدا نییە.
ئەوەشی راگەیاندوە: داوا لە میدیاکان و هاوڵاتیان دەکات بە مانشێتە فریودەرەکان بە ئامانجی شێواندنی ڕاستییە ئابوورییەکان بەلاڕێدا نەبرێن"، جەختیشیکردەوە "پێویستی وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەتەوە بێت، نەک شوێنی دیکە.
|