گەشتوگوزاری هەڵەبجە: پێشبینی هاتنی 20 هەزار گەشتیار دەکەین بۆ سەری ساڵ
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئامادەکاری دەکات بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە رۆژانی پشووەکانی سەری ساڵدا، وتەبێکی گەستوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، "چاوەڕوانی هاتنی ١٥ بۆ ٢٠ هەزار گەشتیارین".
هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند: پێشبینییەکانیان بۆ جووڵەی گەشتیاری لە ڕۆژانی داھاتوودا ئەرێنین، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان ١٥ بۆ ٢٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە: نزیکبوونەوەی بۆنەکانی سەری ساڵی زاینی و هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە ناوچەکە بەخشیوە، ئەم کەشە زستانییە وایکردووە ناوچە شاخاوییەکانی هەورامان و سەیرانگاکانی هەڵەبجە ببنە جێگەی سەرنجی گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و چێژوەرگرتن لە دیمەنە سرووشتییەکان.
|