بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی چوارچێوەى هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

27/12/2025
فۆتۆ: 

بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران و جێگری یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، چوارچێوەى هەماهەنگی کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت، کە لە ماڵى عەممار حەکیم بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى دیاریکردنى کاندیدی پۆستەکانى سەرۆکوەزیران، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.