شاندێکی پارتی ئەمڕۆ سەردانی بەغداد دەکات
بڕیارە پاس نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی بۆ گرفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بگاتە بەغداد
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئاماژەی بەوەداوە: سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی ئەو حزبەیە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان.
ئەو سەچاوەیەیی پارتی ئەوەشی راگەیاندوە: شاندە باڵاکەی پارتی سبەی دووشەممە، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ بەغداد لە کاتێکدایە، بڕیارە ٢٩ی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەبچێت کە تیایدا کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاسایی دەخۆن، ھەروەھا بڕیاریشە سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان ھەر لەو کۆبوونەوەیە ھەڵبژێردرێن.
|