بافڵ تاڵەبانی بۆ بۆ كاندیده سهركهوتوهكان: ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکمان داوە جێبەجێی دەکەین
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، ستراتیژ و کارنامەی یەکێتی لە بەغداد خرایەبەر باس.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە کاری لەپێشینەمانە و جێبەجێی دەکەین، پێویستە نوێنەرەکانی یەکێتیش پارێزەری داوا و خواستەکانی هاوڵاتییان بن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی نوێنەرانی یەکێتی راسپارد لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کارەکانیان بکەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.
|