ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندکاران لە سیستەمی ئی - هەڵسەنگاندن بڵاوکرانەوە

28/12/2025
فۆتۆ: 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی لە سیستەمی ئی - هەڵسەنگاندن بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، "قوتابیان و بەخێوکارانیان لە قوتابخانە حکومییەکان لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتیەوە تا پۆلی دوازدەی ئامادەیی، ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا دەتوانن بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) ەوە ئەنجامی (بەرایی) نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم وەربگرنەوە".