هەژماری من بۆ مووچەخۆران: بڕۆن مووچەکانتان وەربگرن

29/12/2025
فۆتۆ: 

دوای گەیشتی پارە بۆ ئامێرەکانی ئەی تی ئێم تیمی هەژماری من رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داوا لە مووچەخۆران دەکات بڕۆن مووچەکانتان وەربگرن

تیمی هەژماری من راگەیاند: ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەی دانانی پارەی لەنێو ئامێرەکانی ATM ـەوە دواخست، بەڵام ئێستا پارە چووەتە نێو ئامێرەکانی ATM، ئەو مووچە خۆرانەی نامەیان بۆ هاتووە دەتوانن بچن مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئاماژەی بەوەشداوە: بۆ مووچەی ئەم مانگە 630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، کە 330 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 197 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهید.