هاتوچۆی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت مەیەنە دەرەوە چونکە ڕێگاکان داخراون

29/12/2025
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین هۆشداری دەداتە شۆفێران کە بە هۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەش رێگەی سەرەکی دروست بووە و داوایان لێ دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەکەوە رێگەکانی (زینەتیر، سەروچاوە، زینی وەرتێ، کێلێ، خەلیفان و دۆڵی شاورێ) تووشی ئاستەنگ بوون و هەندێکیان بە تەواوی داخراون.

هاتوچۆی راپەڕین داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ تۆمارکردنی ساتێکی خۆشی بەفر و وێنەگرتن ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان نەخەنە مەترسییەوە و تا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ئەو رێگانە بەکارنەهێنن.