ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

29/12/2025
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بە ئاراستەی (شاخی گۆیژە ، دۆڵە میران ،ئەزمڕ ) نەڕۆن.

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت'' لەبەر ئەوەی ڕێگەکە داخراوە ڕێگەی ڕۆیشتن هەتا فلکەی کوردسات کراوەیە لەوە بە دواوە سەرکەوتن بەرە و دۆڵە میران بەرەو شاخی گۆیژە و تونێلی پێشرە و داخراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاستەنگێکی هاتووچۆی زۆرهەیە ، بەڕێوەبەرایتەییەکە داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات بە ئاراستەی ئەو سنورە نەڕۆن .