هەیبەت حەلبوسی: متمانەی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتیمانی قورسە
هەیبەت حەلبوسی، لە یەكەم پەیامیدا دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "رۆڵەكانی گەلەکەمان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران لە ئاستی ئەو متمانەیە دەبێت، خزمەتکردنی دەوڵەت و هاوڵاتیانيش ئەو رووگەیە دەبێت كە لە هەر بڕیارێکدا پەنای بۆ دەبەین".
هەیبەت حەلبوسی سوپاسى سەرۆکی حزبە سیاسییەکان و سەرۆکی كوتلەكانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، كە متمانەی خۆیان پێ سپاردووە بە هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەن بۆ خولی شەشەم، ئەو متمانەیەشی بە ئەرکێکی دەستوری و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی قورس وەسفكردووە.
|