مەسعود بارزانی هەڕەشەی کشانەوە دەکات لە عێراق
دوای ئەوەی شەوی رابردوو پارتی دووجار توشی شکست بوو لە پەرلەمانی عێراق، مەسعود بارزانی هەڕەشەی کشانەوەی لە بەرپرسانی عێراق کردوە ئەگەر بێت و کاندیدەکەی کە شاخەوان عەبدوڵایە نەکرێت بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
سەرچاوەیەکی باڵای ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەغدادلیەومی ڕاگەیاندوە، دوای ئەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی بڕیاری کشانەوەی لە بەشداریکردن لە حکومەتی داھاتووی عێراق داوە.
ئەو سەرچاوەیەیی پارتی، ئاماژەی بە دروستی وتویەتی، "مەسعود بارزانی بڕیاری داوە نەچێتە ناو هیچ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق."
ئەم هەڕەشەیەیی سەرۆکی پارتی لە کاتێکدایە شەوی رابردوو سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەبێ گرفت ھەڵبژێردرا، بەڵام دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی دۆخەکە گۆڕاو رکابەری سەخت بەرامبەر کاندیددەکەی پارتی کە شاخەوان عەبدوڵابوو راست بووە و رێبوار کەریم لە رەوستی هەڵوێست خۆی کاندید کرد بۆ ئەوە پۆست لە دوو خولی دەنگدان پێشی شاخەوان عەبدوڵا کەوت بەدەنگێکی زۆر پێشی کەوت بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی سێ لە سەر چواری دەنگەدا هەڵەبژاردنەکە خرایە گەڕیی سێیەمەوە کە بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
|