ئارێز عەبدوڵا: ئەوەی پارتی کردی هەڵەی سیاسی بوو، داننان بە هەڵە کارێکی چاک و گرنگە

30/12/2025
فۆتۆ: 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، بابەتەکە کاك شاخەوان عەبدولڵا نييە، بەڵکو هەڵەی سياسيە. داننان بە هەڵە کارێکی چاک و گرنگە، بەڵام سڕينەوەی دەستی چەور بە سمێلی ئەو کەسەی هەر خۆيان بە شايستەترين کەسيان دەزانی چارەسەر نييە، بەڵکو بەخۆداچوونەوە و حسابکردن بۆ ئەوانی دی و لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی عێڕاق و کوردستان چارەسەرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ئێمە لە قۆناغی راگوزەر داين براينە، بۆيە دەبێ بە سازان و هاوپەيمانی و هاوبەشی ئەرکە نيشتيمانيەکانمان جێبەجێ بکەین. دەنا ئەوەی دەيبنن لێلێە و هێشتا لۆلۆ ماوە.