کەشناسی: بەرفربارین و نمەباران دەستپێدەکاتەوە

31/12/2025
فۆتۆ: 

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کەش سارد و نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆهەوری تەواو، لە پاشنیوەڕۆوە، شەپۆلێکی بەفربارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسوور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێکەڵی لە هەندێک ناوچەی جیاجیا.
ئاماژەی بەوەشداوە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین بەردەوامدەبێت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسوور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، هەروەها نمەباران و بارانی مامناوەند لە هەندێک کات و شوێندا دەبارێت، جیا لەوە، لە کاتەکانی شەودا هەندێک جار باران بە شێوەی کرێوە دەبارێت.