هاتوچۆی سلێمانی: شەقامی سالم دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەقامی سالم بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
عەقید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-رۆژئاوا رایگەیاند، لە سەعات ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتییەوە تاوەکو پردی خەسرەو خاڵ بەربەست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەگەڵ شەقامە سەرەکییەکان، سەرجەم ئەو کۆڵان و شەقامە لاوەکییانەش دادەخرێن کە دەچنەوە سەر شەقامی سالم.
|