ئەحمەد بەشیر خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات
ئەحمەد بەشیر، میدیاکار و پێشکەشکاری ناسراوی بەرنامەی "بەشیر شۆ" کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند.
ئەحمەد بەشیر لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدا سیاسی و ئابوریانەی بەردەم میللەتەکەمان، و پابەندبوونمان بە ئەرکی نەتەوەییمان بەرامبەر عێراق و گەلەکەی، کاندیدبوونی خۆم بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕادەگەیەنم، بەپێی ڕێکارە یاساییە دامەزراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵێن دەدەم، ئەگەر متمانەیان پێبدرێت، هەموو هەوڵێک دەخەمەگەڕ بۆ پاراستنی یەکڕیزی عێراق و پاراستنی سیستەمی دیموکراسییەکەی و بەرزڕاگرتنی دەستوور و پاراستنی گەل و بەرژەوەندییە باڵاکانیان و هەموو مافە دەستووری و نەتەوەییەکانیان".
|