بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا داخرا

01/01/2026
فۆتۆ: 

بەهۆی چڕی شەپۆلی بەرفربارینەوە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت کە دەوکەوێتە نێوان سنوری هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ کاتێکی نادیار داخرا

هۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەداوە: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی ڕێگاکان و نالەباریی کەشوهەوا، لە لایەن هەردوو دەروازەی "دەرەجیک" لە تورکیا و "زێت" لە هەرێمی کوردستان، ئاگادار کراینەوە کەوا هاتوچۆ بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش راگەیەندراوە: بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە تەواوی ڕێگاکانی ئەو سنوورە بەستراون و بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاریی تێدا ئەنجام نادریت.