به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوو
د. به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوو.
د. به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" نوسیویه‌تی، "ئەمڕۆ وەک كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربووم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لەگەڵ هاوبەشەکانمان و گەلانی میواندار کاردەکەین، بۆ پاراستنی پەنابەران، گەیاندنی چارەسەری بەردەوام و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکانی ئاوارەبوون کە کاریگەرییان لەسەر ملیۆنان کەس هەیە".
|