داهاتی ساڵی رابردووی سنوری سلێمانی ئاشکراکرا

02/01/2026
فۆتۆ: 

ماڵپەڕی شەفافیەت داھاتی سلێمانی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار بووە، ماڵپەڕەکە ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە کە داهاتی کۆتا مانگی ساڵەکەش زیاتر لە ٦٢ ملیار دینار بووە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ساڵی ٢٠٢٥ی سلێمانی، زیاتر لە ٨٩٧ ملیار و ١٥٦ ملیۆن و ٦٧٣ هەزار دینار بووە.

وەک شەفافییەت بڵاویکردووەتەوە، داهاتی کۆتا مانگی ساڵی ٢٠٢٥، زیاتر لە ٦٢ ملیار و ٣٣٣ ملیۆن و ٨٠٥ هەزار دینار بووە.